نوچەنێت
لە گەڕەکی ئەندازیارانی شاری هەولێر دوو کەس کوژران، ئەفسەرێکی پۆلیسیش دەڵێت “بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە و سێ کەس دەستگیرکراون”.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو رووداوەی گەڕەکی ئەندازیاران، لەنێوان دوو بنەماڵەدا شەڕ روویداوە، کە ژمارەیان شەش کەس بووە و لە یەکێک لە کافتریاکانی گەڕەکەکە رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە و دواتر هەردوولا تەقەیان لەیەک کردووە و لە ئەنجامدا دوو کەس کوژراون و چەند کەسێکیش بریندارن.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئەفسەرێکی بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، لەبارەی روودای گەڕەکی ئەندازیاران، رایگەیاند: بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ لەنێوان چەند کەسدا روویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران”.
ئەو ئەفسەرەی پۆلیس دەڵێت، تاوەکو ئێستا سێ کەس لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەش دەکڕێ.