نوچەنێت
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی ئەگۆست، ئەنجامی کۆتایی دەستژمێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەلایەن ئەنجومەنی دادوەریی عێراقەوە ئاشکرا بکرێت.
دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە ڕێکەوتی ١٢-٥-٢٠١٨ بەڕێوە چوو، لە زۆرێک لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لایەنە سیاسییەکان سکاڵایان لە ئەنجامەکان کرد و داوای دەستژمێری ئەنجامەکانیان لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.
بەپێی زانیاریی میدیاکانی عێراق، بەپێی پێشبینییەکان، جیا لە هەردوو پارێزگای ئەنبار و سەڵاحەدین، ئەنجامی کۆتایی دەستژمێریی هەڵبژاردنەکان، هیچ کام لە پارێزگاکانی دیکە گۆڕانکاری بەسەر ئەنجام و ڕێژە و ژمارەی کوردسییەکانیاندا نەهاتووە.