نوچەنێت-ئاژانسەکان
نووسینگەی سەرۆککۆماری ئەڵمانیا، وێڕای جەخت کردنەوە لە سەر سەردانی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ بەرلین، رایگەیاند: رەجەب تەیب ئەردۆغان، ٢٨ی سێبتەمبەر بە سەردانێکی دوو رۆژە دەچێتە پێتەختی ئەم وڵاتە.
نووسینگەی شتان مایێر هەروەها دەڵێت: ئەردٶغان بڕیارە لە سەردانەکەی بۆ ئەڵمانیا، دوای دیدار لە گەڵ هاوتا ئەڵمانیەکەی، لە گەڵ ئەنجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەم وڵاتە و ژمارەیەکی لە ئەندام پەرلەمانەکان کۆبێتەوە.
گفتوگۆ لە بارەی پەیوەندیەکانی ئەنقەرە و بەرلین و هەروەها پرسی پەنابەران و رێککەوتنەکانی نێوان یەکێتی ئەوروپا و تورکیا، تەوەرە سەرەکیەکانی ئەم دیدارانە دەبن.
دوای ئەوەی، کە چەند هاوڵاتی و رۆژنامەنووسی ئەڵمانیا لە لایەن تورکیاوە دەستگیر کران، پەیوەدنیەکانی دوو وڵات گرژی زیاتری بە خۆوە بینی و ئەڵمانیان سەبارەت بە سەردانی گەشتیاران بۆ تورکیا هۆشداری داوە.