نوچەنێت: ئاژانسەکان
وه‌زیرى به‌رگریى ئیسرائیل، لەگەڵ حزبوڵڵا، حەشدی شەعبی، حوسییەکان و حەماس، ناوی یەپەگە دەهێنێت و دەڵێت، ئێران هاوکاری ئەو گروپانە دەکات.
ئه‌ڤیگدۆر لیبێرمان، وه‌زیرى بەرگریی ئیسرائیل، له سه‌ردانێكدا بۆ به‌رزاییه‌كانى جۆلان له‌سه‌ر سنوورى ئیسرائیل و سوریا، رایگەیاند “تازه‌كردنه‌وه‌ى گه‌مارۆكان له‌سه‌ر ئێران روونه، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ى شه‌ڕى تیرۆر ده‌كه‌ن.
لیبێرمان دەشڵێت، ده‌بێت ئه‌وه تێبگه‌یێندرێت، كه رێككه‌وتنى پێشووى ئه‌تۆمى (بەرجام) ملیاران دۆلارى گهیاندۆتە رژێمه‌كه‌ى ئایه‌توڵڵا، كه بهكارهاتن بۆ تیرۆر نه‌ك بۆ قازانجى هاوڵاتیانى ئێران”.
بەگوتەی وه‌زیرى به‌رگریى ئیسرائیل، ئێران پاڵپشتی هێزه كوردییه‌كان له سوریا، پاڵپشتیكردنى دارایی حیزبوڵڵا، پاڵپشتیكردنى دارایی میلیشیا شیعه‌كان له عێراق، پاڵپشتیكردنى دارایی میلیشیا حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن، پاڵپشتیكردنى دارایی حه‌ماس و جیهادى ئیسلامى، هه‌موویان پێكه‌وه ساڵانه ده‌گه‌نه 2.5 ملیار دۆلار”.