نوچەنێت-رۆیتەرز
کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی دایملەری ئەڵمانیا، کە بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلی بێنزە رایگەیاندووە، لە ژێر گوشارەکانی ئەمریکا و گەمارۆکانی بۆ سەر تاران،سەرجەم پڕۆژە و کاروچالاکیەکانی لە ئێران رادەگرێت.
کۆمپانیای دایملەری ئەڵمانیا لەم بارەوە رایگەیاندووە: بە هۆی دەستپێکی قۆناغی نوێی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، سەرجەم پڕۆژە و چالاکیەکانمان لە ئێران راگرتووە.
ئەم کۆمپانیا ئەڵمانیە لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە لە گەڵ کۆمپانیای ئێران خودڕەو،پڕۆژەی هاوبەشیان بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆملێلی میرسدس-بێنز دەست پێکردووە.
کۆمپانیا کە راشیگەیاندووە بە وردی چاودێری دۆخی سیاسی ئێران دەکات.