نوچەنێت
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكوهزیرانى ههرێمى كوردستان، سەبارەت بە چەند تەوەرێک کۆبووهوه.
بهپێی ڕاگهیاندراوی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، کە ئەمڕۆ سێشەممە ٧-٨-٢٠١٨، بەڕیوەچوو، سەرەتا سەرۆکوەزیران دهربارهى دوا سەردانى بۆ بەغدا و کۆبوونەوهى لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕایگهیاند “هەردوولامان لەسەر بەردەوامبوونی دیالۆگ و هامەهەنگی هەولێر و بەغدا هاوڕابووین و داوامان كرد، بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەبارەت بە یەکخستنی موچە و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە هەرێم لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدراڵی، جێبەجێ بکات.
بهپێی ڕاگهیاندراوهكه، ههردوولا دهربارهى كردنهوهى ڕێگهكانى نێوان ههولێر كهركوك و ئامادهیی ههرێمى كوردستان بۆ ناردنهدهروهى نهوتى كهركوك، گفتوگۆیان كردووه. دهربارهى حكومهتى داهاتووى عێراقیش دووپاتیان كردهوه، كه ههرێمى كوردستان ڤیتۆى لهسهر كهس نییه و ئەوەی بۆ ههرێمى كوردستان گرنگە، بەرنامەی کاری حکومەته، كه هاوکار و هەماهەنگ بێت بە ئاراستەی بەرجەستەکردنی ماف و دەسەڵاتە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوولا.
دواتر مەحموود حاجی ساڵح، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و د. ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، دهربارهى دوا پێشهاتەکانی بابەتی بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعش دژ بە ئێزدی و پێکهاتە نەتەوهیى و ئایینییهكانى دیكه و دوا بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ژماره (٢٣٧٩)، سەبارەت بە پێکهێنانی تیمی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش، ڕاپۆرتێكیان پێشكهش به ئهنجومهنى وهزیران كرد.
ئەنجومەنی وەزیران ئەم هەنگاوەی ئەنجومەنی ئاسایشی بەرز نرخاند و بە هەنگاوێکی گرنگی زانی بۆ بەرەوپێشچوونی دۆسیەی بەجینۆساید ناساندنی تاوانهكانى داعش دژ بە ئێزدی و مەسیحى و هەموو پێکهاتە نەتەوەیى و ئایینییەکانی دیكه، ههروهها لیژنەی باڵای بەجینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعشى راسپارد هەماهەنگی لهگهڵ ئەو تیمە نێودەوڵەتییە بكهن.
ئهوهش هاتووه، كه سهرۆكوهزیران لیژنهكهى ڕاسپارد هەموو ئەو بەڵگانەی لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا کۆکراونەتەوە، بخرێنە بەردەست تیمهكه بە ئامانجی بەسزاگەیاندنی ئهنجامدهرانى تاوانهكانی دژ بە مرۆڤایەتی و جینۆساید بۆ ئهوهى قوربانیانی ئێزیدی و مهسیحی و پێکهاتە نهتهوهیى و ئاینییەکانی دیكه لە قەرەبووكرنهوهی زیانەکانیان سوودمەند بن. داوا لە حکومەتی عێراقیش کرا ڕهچاوی هاوبەشیپێکردنی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت لە دادوەر و یاساناس و شارەزایانی ئەو بوارە لە کاتی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش.
ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر بەردەوامبوونی سیاسەتی خۆی سەبارەت بە پاراستنی ماف و ئازادییە ئاینییەکان کردەوە کە لە بنچینە سەرەکییەکانی مافەکانی مرۆڤن، باوەڕیشی وایە هەر هاوڵاتییەک مافی پارێزراوە لە هەڵبژاردنی باوەڕی ئایینیی خۆی، هەرێمی کوردستان هەمەڕەنگێکە لە پێکهاتەی ئایینی و نەتەویی جیاواز و هێزیشى لەو هەمەڕەنگییە دایە، بۆیه حکومەت بەردەوام دەبێت لە پاراستنی هەرێمی کوردستان وەک شوێنێکی ئارام بۆ کۆمەڵگا.
لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوهكهدا، وەزیری دارایی و ئابووری ڕاپۆرتێکی سەبارەت به ئامادەکارییەکانی وەزارەت بۆ داڕشتنی پرۆژە بودجەی ساڵی ٢٠١٩ پێشکەش کرد، کە له دوای ساڵی ٢٠١٤ـەوە بە هۆی قەیرانی داراییەوە، ئەو پڕۆژەیە ئەمادە نەکراوە. باسی لەو هەنگاوانەش کرد، کە بۆ خەمڵاندنی داهاتە گشتییەکان و خەرجییەکان ناویەتی و لەگەڵ وەزارەتەکان دەستیان بە گفتوگۆ کردووە. ئەنجومەنی وەزیران پشتگیریی ئەم هەنگاوەی وەزارەتی دارایی کرد و داوای لە وەزیرە بەڕێزەکان کرد لەم بارەیەوە هاماهەنگی لهگهڵ هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتی پلاندانان بکەن.
لە بڕگەیەکی دیكهى کارنامەی کۆبوونەوەکهدا، ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری وەزارەتی دارایی و ئابووری پەسەند کرد، سەبارەت لێخۆشبوون لە سوود و سزاکانی دواکەوتن لەسەر ئەو کەسانەی قەرزاری پێدانی کرێ و بەدەلی موڵک و ماڵی دەوڵەتن بە مەرجێک لە ماوەی (٩٠) ڕۆژی کاردا تەواوی کرێ و بەدەلی ساڵانی پێشوویان بدەن بە وەزارەتی دارایی و ئابووری.