دوو پێشمەرگەی حزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتنە دەست ئێران

0

نوچەنێت

دوو پێشمەرگەی رۆأهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێراوە دەستگیر کراون، کە سەر بە پارتی ئازادی کوردستانن (پاک). 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، کادرێکی پارتی ئازدی کوردستان، نەیویست ناوی بهێنرێت، لەبارەی بە دیلگیرانی دوو پێشمەرگەیان رایگەیاند: تیمێکی پێشمەرگەمان لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانن و پێشتریش لە گەڵ هێزە ئەمنییەکان دەرگیر بوون، بەڵام بەداخەوە دوای هێرشی چەند شەو پێشتر پێشمەرگەکان بۆ سەر ئیدارەی ئاگاهی شاری سقز، دوو پێشمرگە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە دیل گیران.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت “دوای هێرشی رۆژی هەینی  ٣-٨- ٢٠١٨ی پێشمەرگەکان بۆ سەر بنکەیەکی هیزە ئەمنییەکان لە شاری سەقز، دوو پێشمرگەمان بە دیل گیراون. 

بەگەیرەی زانیارییەکان، کەناڵی ”خبر“ی ئێران ئەمشەو کاتژمێر ٨:٣٠ بە کاتی تاران گرتەیەکی ڤیدۆیی دانپێدانانی زۆرەملی ئەو دوو پێشمەرگەیە بڵاو کردەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com