یەکگرتوو هۆشداری پەرتەوازەیی نێوان لایەنەکان دەدات

0

نوچەنێت: تایبەت

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەردەوامی ساختەکارییەکانی هەڵبژاردن، لێکترازان و پەرتەوازەیی نێو ماڵی کورد قوڵتر دەکاتەوە.

بڕیارە ٣٠-٩-٢٠١٨ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت، بۆ ئەوە مەبەستەش کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان، ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ بەرێوە چوونی پڕۆسەکە لە کاتی خۆیدا، لەلایەکی دیکە لایەنە ناڕازییەکانی هەرێم ترس و نیگەرانی خۆیان لە بەڕێوە چوونی پڕۆسەکە ناشارنەوە و بەئاشکرا رایانگەیاندووە، ئەمەش لەکاتێکدایە کۆمسیۆن دڵنیایی داوەتە لایەنەکان کە ڕێگری لەئەنجامدانی ساختە کاری دەکەن.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، بەهزاد دەروێش ئەحمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە ڕێگری لە ساختەکارییەکانی هەڵبژاردن، رایگەیاند “لەئێستادا هیچ گرنتییەک نییە، بۆئەوەی لە هەڵبژاردنی ٣٠-٩-٢٠١٨ ساختەکاری نەکرێت، ئێمە دەزانین ناتوانرێت ساختەکاری هاوشێوەی ساختەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێت، بەڵام ئەو ساختەکارییانەی، کە لە هەڵبژاردنەکانی رابردوو کراون هەرماون”.  

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاماژە بەوە دەکات، ئەو کاتەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان، هاتنە پەرلەمانی کوردستان، وەڵامەکانیان دڵنیاکەرەوە نەبووە بۆیان.

بەهزاد دەروێش گوتیشی “کۆمسیۆن نەچووە ژێر باری داواکارییەکانی ئێمە، مەترسی ئەوەی کەسێک بتوانێ زیاتر لە جارێک دەنگبدات هێشتا چارەسەر نەکراوە، بۆیە ئەگەر ساختەکارییەکانی هەڵبژاردن بەردەوام بێت، لێکترازان و پەرتەوازەیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان قوڵتر دەکاتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com