نوچەنێت-ئاژانسەکان
مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی تویتەری، جارێکی دیکە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ خۆپێشنادەرانی ئێرانی دووبارە کردەوە.
مایک پێنس، جێگری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، لە تویتێکدا نووسیویەتی: بەکارهێنانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران لە لایەن رژێمی ئێرانەوە، قابلی قبووڵ نییە و ئێرانیەکان مافی دژایەتیکردنی ئەم رژێمەیان هەیە.
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، گەورە بەرپرسانی ئێرانی پاڵپشتی خۆیان بۆ داواکاری و مافی خۆپێشاندەرانی ئێران خستۆتەڕوو.
هەر لەم پەیوەندیەدا، مایک پەمیپۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئێرانی بە سەرکوت و بەکارهێنانی توندوتیژ تۆمەتبار کردووە.
پەمپیۆ لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاندووە، کە ئەمریکا نایهەوێ رژێمی ئێران بگۆڕێت.