نوچەنێت-سی.ئێن.ئێن.تورک
شاندێکی باڵای تورکیا لە رۆژانی داهاتوو سەردانی ئەمریکا دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.
بڕیارە شاندی هەر دوو وڵات کۆببنەوە و سەبارەت بە کێشە و ناکۆکیەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن گفتوگۆ بکەن.
پەیوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیا، لە یەک مانگی رابردوودا گرژی تێکەوتووە. کڕینی سیستەمی بەرگری موشەکی ئێس-٤٠٠ و هەڕەشەی ئەمریکا بۆ رادەست نەکردنی فڕۆکەی شەڕکەری ئێف-٣٥ بە تورکیا؛ هەروەها دادگاییکردنی قەشەیەکی ئەمریکا لە لایەن تورکیاوە، هۆکاری ئەم بارگرژیەیە.
دوای ئەوەی، کە ئەمریکا وەزیرانی داد و ناوخۆی تورکیای خستە لیستی گەمارۆکانی خۆیەوە، ناکۆکیەکان پەرەیان سەندووە.