کەنەدا وەڵامی سعودیە دەداتەوە

0

نوچەنێت-یۆرۆ نیوز

دەوڵەتی کەنەدا، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە بڕیاری سعودیە لەبارەی هەڵپەساردنی پەیوەندی بازرگانی و دەرکردنی باڵیۆزی ئەم وڵاتە لە ریاز، رایگەیاند “بە هیچ شێوەیەک لە هەڵوێستی خۆی لەبارەی داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ پاشەکشە ناکات”.

کریستیا فریلەند، وەزیری دەرەوەی کەنەدا، لە یەکەمین هەڵوێستی فەرمی خۆی بەرامبەر بە سعودیە، گوتی: کەنەدا تا سەر پێداگری لە داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ لە کەنەدا و سەرتاسەری جیهان دەکات و مافەکانی ژنان بەشێکە لە مافەکانی مرۆڤ.

وەزیری دەرەوەی کەنەدا، جەختیش لەسەر نەگٶڕبوونی هەڵوێستی وڵاتەکەی دەکاتەوە و دەڵێت، ئێمە لە ئاستی نێودەوڵەتی پاڵپشتی مافەکانی مرۆڤ دەکەین و بەردەوام پێداگریمان لە سەر مافی ژنان لە سعودیە کردۆتەوە.

ناکۆکی  دیپلۆماسی نێوان ئەم دوو وڵاتە دوای ئەوە دەستیپێکرد، کە باڵیۆزخانەی کەنەدا لە ریاز، رۆژی هەینی رابردوو، لە پەیامێکی تویتەریدا نیگەرانی خۆی لە بارەی دەستگیرکردنی چالاکانی مەدەنی خستەڕوو. لەم پەیامەدا جەخت لە سەر ئازادکرانی گیراوەکان کراوەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com