نوچەنێت
ئەمڕۆ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەشتەمین کۆنگرەی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند “لەگەڵ برێت مەکگۆرک کۆبوومەتەوە، بەڵام ئەوەی دەگوترێت لەبارەی ئەوەی کە داوای دواخستنی هەڵبژاردنی لە من کردبێت ئەسڵ و ئەساسی نییە و دوورە لە راستییەوە”.
ئەمڕۆ سێشەممە ٧-٨-٢٠١٨، هەشتەم کۆنگرەی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، کە تێدا چەندین کەسایەتی سیاسی و حکومی و بە بەشداری سەدان لاو و گەنجی کوردستان بەڕێوەچوو.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی یموکراتی کوردستان، لە بەشێک لە قسەکانی بۆ ئامادەبووان لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش رایگەیاند “لەگەڵ برێت مەکگۆرک کۆبوومەوە و باسی هەڵبژاردنیشمان کرد، بەڵام ئەوەی، کە دەگوترێت لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردن بڕیاری دابێت ئەسڵ و ئەساسی نییە و نەیگوتووە هەڵبژاردن دوابخەن. گوتی ئەوە پەیوەندی بە حزبەکانی نێوخۆی کوردستانەوە هەیە و خۆتان بڕیاری لەسەر دەدەن”.
بارزانی گوتی “قبوڵی ناکەم هیچ کەسێک داوا لە خەڵکی دیکە بکات، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن دوابخرێت”.