نوچەنێت: تایبەت
سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، زیاتر لە ١٣٣ هاوڵاتی عێراقی تائیستا چارەنوسیان نادیارە. دەشڵێت “سەردانی دوورگەی سامۆسی یۆنان دەکەین بۆ دیاری کردنی چارەنووسی بێسەروشەێنەکان”.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، ئاری جلال سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان، لەبارەی هەوڵەکانیان بۆ پەنابەرە بێسەروشوێنەکان رایگەیاند: بەداخەوە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ١٣٣ هاوڵاتی عێراقی تائیستا چارەنوسیان نادیارە و فیدراسیۆنی پەنابەرانیش بەردەوامە لەبەدواداچوونەکانی. دەشڵێت “ئێمە وەک بەڵێنێک، کە بەکەسوکاری بيسەروشوێن بووەکانمانداوە سکرتاریەتی لەندەن و نوێنەرەکانمان دووبارە ڕاستەوخۆ لەسەر ئەو کەیسانە کاردەکات، کە لەلایان تۆمار کراوە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا.
ئاری جلال دەڵێت، سکرتێری فیدراسیۆن پەنابەران (دەشتی جمال) سەردانی دوورگەی ڕۆدۆسی کردووە سەبارەت بە ڕووداوی ڕۆژی ٢٨-١٠-٢٠١٥ بەمەبەستی بەدوواداچوون لە سەر بیسەروشوێن بووان (منسور احمد – محمد مەنسور) کە پێک هاتبوون لە خێزانێکی ٥ کەسی بهداخهوه لە دوای ژێر ئاوکەوتنی بەلەمەکەیان دوو ئەندامی خێزانەکەیان به ناوی “شههلا و مهستانه” دهخنکین و تهنها کچێکی ١٥ سالان به ناوی مهستی رزگاری دهبێت و باوک و کورێکیش بێ سهروشوێن دهبن”.
سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران ئاماژە بەوە دەکات، کە لهم سهردانەدا بهڵگه و زانیاری و وێنهی “مهنسور ئهحمهد و محەمهد مهنسور” مان گهیانده بارهگای سهرهکی پۆلیسی دهریاوانی شاری رۆدۆس و ئهوانیش بهڵینیاندا له زووترین کاتدا بهدوادا چوون بکهن و وهڵامی فیدراسیۆنی پەنابەران بدهنهوه.
ئاری جەلال هەروەها راشیگەیاند، لەلایەن نوێنەرایەتی فیدراسیۆنی پەنابەران لە یۆنان، سەبارەت بە ڕووداوەکانی (٢٧-١-٢٠١٦ و ٩-٤-٢٠١٦) و ١٦ی ئازاری ٢٠١٨، شێخ حسێن حمە صاڵح، سەردانی دوورگەی سامۆسی کرد. هەروەها ڕۆژی ٣١-٧-٢٠١٨ قائد اعمالی، باڵیۆزی عێراق بەڵێنی هاوکاری تەواوی داوە و بەڵگەنامە و زانیاری سەرجەم ونبووان بە پشکنینە پزیشکیەکانیشەوە کۆپیەکی لێ وەرگیرا، کە دووبارە بە هاوکاری حکومەتی یۆنانی هەوڵبدرێت بۆ دیاری کردنی چارەنوسی بێ سەروشوێنەکان”.
وێنەی بەشێک لە پەنابەرە بێ سەروشوێنەکان
