ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئاشکرا کرا

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠١٩ و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکات.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ٧-٨-٢٠١٨، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

بەگەێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی چەند تەوەرێک دەکات، لەوانە:

– پێشنیازی بەرکارکردنی یاسای فیدراڵی ژمارە ٣٢ی ساڵی ٢٠١٥، تایبەت بە سپیکردنەوەی دراو.

– پێشنیازی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ بەرکارکردنی یاسای کۆمپانیا گشتییەکانی حکومەتی عێراق لە هەرێمی کوردستان.

– ئامادەکارییەکان بۆ ئامادەکردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩ی هەرێمی کوردستان.

– دوایین پێشهاتەکان سەبارەت بە هەوڵەکانی بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش، بەرامبەر کوردانی ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکەی کوردستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com