نوچەنێت-پۆلیتیکۆ
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، لە لێدوانێکدا جەخت دەکاتەوە، کە گەمارۆکانی واشنتۆن بۆ سەر ئێران، شوێندانەری بووە و وەک فاکتەرێکی گرنگ کاریگەری هەبووە لە سەرهەڵدانی خۆپێشاندان و نائارامیەکانی ئەم وڵاتە.
جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا دەشڵێت: ئیدارەی ترەمپ، تەنانەت سەرباری گەڕاندنەوە و دانانی گەمارۆکانی سەر ئێران، هیچ پلانێکی بۆ گۆڕینی رژێمی تاران نییە.
گەمارۆکانی ئەمریکا دوابەدوای رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئەم وڵاتە، لە سەر ئێران هەڵگیران.