پێگەیەکی عەرەبی: شەڕی ئەمریکا و ئێران نزیکە

0

نوچەنێت-رای الیوم

«عبدالباری عطوان»، شرۆڤەکاری بەناوبانگی جیهانی عەرەب، لە بابەتێکدا بە ئاماژەدان بە گەڕاندنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، رایگەیاندووە ئەم بڕیارە، کە لە لایەن سەرۆکی ئەمریکاوە دراوە، گوزارشت لە راگەیاندنی شەڕ لە دژی ئێران دەکات و ئەنجامەکەی دەبێتە نائارامی ناوچەکە.

بە گوێڕەی پێگەی رای الیوم، گەڕاندنەوەی قۆناغی یەکەمی گەمارۆکان بۆ سەر ئێران، بە مانای راگەیاندنی شەڕێکی تەواوە دژ بە ئێران.

بە گوێرەی ئەم پێگەیە، ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهان، لەوانەی یەکێتی ئەرووپا، هیند، چین و تورکیا، بە فەرمی رایانگەیاندووە، کە پابەندی ئەم گەمارۆیانە نابن.

«عبدالباری عطوان» هەروەها ئاماژەی بە هەوڵەکانی ئێران بۆ گۆڕینی رژێمی ئێران کردووە و نووسیویەتی: نامهەوێ پێش بینی هیچ شتێک بکەم. بەڵام ئاماژەکان دەڵێن، لە رۆژانی داهاتوودا ناوچەی کەنداو دەبێتە گۆڕەپانی ململانێ و بەریەکەکەوتنی ئەمریکا و ئێران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com