وەزیری دەرەوەی ئێڕان: سیاسەتمان نەگۆڕە

0

نوچەنێت-ئیسنا

لە کاتێکدا بەرپرسانی ئەمریکا جەخت و پێداگری لە سەر گۆڕینی رەفتار و  سیاسەتی ناوچەیی ئێران دەکەنەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، لە ژێر گوشار و پڕوپاگەندەی دەرەکی، سیاسەتی دەرەوەی خۆیان ناگۆڕن.

جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی ئاگۆست، بە ئاماژەدان بە گفتوگۆکانی ئێران و وڵاتی گروپی ١+٥ سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی، گوتی: ئەوان لەم ماوەیە بەو ئەنجامە گەیشتوون، کە ناتوانن بە گوشار و پڕوپاگەندا سیاسەتی ئێران بگۆڕن.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئێران، لە بارەی دۆخی ئەم وڵاتەوە گوتی “هەوڵ بدەن واز لە نائومێدکردنی خەڵک و رەش نواندنی دۆخەکە بهێنن، ئێمە لە دۆخێکی باشداین. رێگە نەدەین فەزایەکی قەیراناوی لە وڵات پیشان بدەین. ئێمە پێشتر لە گەڵ دۆخی دژوارتر بەرەوڕوو بووینەتەوە، ئێستاش توانای بەرەوڕووبوونەوەی ئەم دۆخەمان هەیە.

سەبارەت بە گەڕاندنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران، زەریف گوتی، ئەمڕۆ رۆژی گەڕاندنەوەی گەمارۆکانە، هەر چەند هیچ روو نادات، لەو ماوەیە ئەوەی ویوستوویانە ئەنجامیان داوە و ئەوەی دەیکەن زۆرتر لایەنی دەروونی هەبووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com