کاتی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا کرا

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایدگەیەنێت، کۆبوونەوەی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نزیکە و رەنگە دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان کۆبوونەوە بکرێت.

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عیراق ١٢-٥-٢٠١٨ بەڕێوەچوو، بەڵام بەھۆی نیگەرانی لایەنە نارازییەکان لە ئەنجامەکان، بەوەی ساختەکاریی زۆر لە ئەنجامەکان کراوە راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن دواکەوت، ئەمەش هێندەی دیکە پێکهێنانی حکومەتی نوێی دواخست.

 لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، تاریق گەردی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی و ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، رایگەیاند “چاوەڕاوان دەکرێت دوای جەژنی قوربان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ڕابگەیەندرێت، کۆبوونەوەی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نزیکە و رەنگە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان کۆبوونەوە بکرێت”.   

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ڕاگەیەناندنی ئەنجامەکانی کۆتایی لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکەونە خۆیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، دەست بە گفتوگۆ و دانوستاندنەکان دەکەنەوە. گوتیشی “باشترین ڕێگەچارە بۆ کورد دروستکردنی کوتلەیەکی کوردستانی بەهێزە بۆ چوونە بەغدا، بۆ ئەوەی دەستکەوتی زیاتر بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی دەستەبەر بکەن لە حکومەتی نوێدا”.

تاریق گەردی دەڵێت “عێراق رۆژانە گۆڕانکاری بەسەر سیاسەتەکانیدا دەهێنێ، خۆپیشاندانی هاوڵاتیان بەردەوامە و کێشەکان ئاڵوز بوونە و خزمەتگوزاری نییە لەشارەکانی باشوری عێراق، هەمووی بووەتە ئاستەنگی گەورە لەبەردەم حکومەتی داهاتوو”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com