نوچەنێت-سپۆتنیک
وەزیری دەرەوەی قەتەر، جەخت لە سەر پێویستی دۆزینەوەی میکانیکزمێک بۆ رێگری لە هاتنە ئارای شەڕێکی ناوچەیی دەکات.
«محمد بن عبدالرحمن آل ثانی»، وەزیری دەرەوەی قەتەر، لە پۆستێکی تویتەریدا دەڵێت: ناوچەکە بەرگەی شەڕ و بەریەککەوتنی زیاتر ناگرێ، کە بەو هۆیەوە خەڵکی بێ تاوان ببنەوە قوربانی.
وەزیری دەرەوەی قەتەر، بە ئاماژەدان بە گۆڕانکاریەکانی یەمەن، نووسیویەتی “دەبێ ئەولەوییەت بە رێکاری سیاسی و گفتوگۆ بێت، ئێمە خوازیاری دەستپێکردنی پرۆسەی گفتوگۆ لە نێوان سەرجەم لایەنەکانی قەیرانی ئەم وڵاتەین”.
«محمد بن عبدالرحمن آل ثانی» راشیگەیاندووە، بۆ گرەنتی کردن و پاراستنی گیانی خەڵکی مەدەنی یەمەن، دەبێ پێویستە بڕیارێکی نێودەوڵەتی بدرێت.