نوچەنێت-سی.ئێن.بی.سی
وەزارەتی دارایی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ دووشەممە ٦-٨-٢٠١٨ رایگەیاند، بەرلین هەموو هەوڵی خۆی بۆ بەردەوامی گفتوگۆکان لە گەڵ ئەمریکا دەدات، تاکوو کۆمپانیاکانیان لە ژێر گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بە دوور بن.
وەزارەتی دارایی ئەڵمانیا، هەروەها جەختی لە سەر گرەنتی کردنی هەناردە و وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەڵمانیان لە ئێران کردەوە.
ئەمریکا لە دوای کشانەوەی یەکلایەنە لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، بڕیاری گەڕاندنەوەی گەمارۆکانی داوە. ئەمڕۆ دووشەممە یەکەم قۆناغی گەمارۆکانی دەستپێدەکاتەوە.
فدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاش جەخت لە سەر مانەوەی ئەم یەکێتییە و بەردەوام بوونی هاوکاریەکانی لە گەڵ ئێران دەکاتەوە.