نوچەنێت-ئاژانسەکان
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی راپۆرتەکانی پەیوەست بە سەرکوتی خۆپێشاندەرانی ئێران و سیاسەتی توندوتیژی حکومەتی ئێران بەرامبەر بە خەڵکی ئەم ڵاتە، نیگەرانی خۆی خستەڕوو.
مایک پەمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، لە ئەکاونتی تویتەری خۆیدا نووسیویەتی: ئێمە نیگەوانی ئەو راپۆرتانەین، کە باس لە بەکارهێنانی توندوتیژی لە دژی خەڵکی ئاسایی ئێران دەکەن.
پەمپیۆ هەروەها پاڵپشتی وڵاتەکەی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران خستۆتەڕوو و دەڵێت: ئەمریکا پشتیوانی مافی خەڵکی ئێرانە بە دژ بە گەندەڵی و ستەمی رژێم دەستیان داوەتە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هەروەها داوای لە رژێمی ئێڕان کردووە، کە رێز لە مافی خەڵکەکەی بگرێت، کە مافێکی مرۆییە.