چالاکێکی سیاسی: چارەنووسی ئێران ھەر رووخانە

0

نوچەنێت: تایبەت

چالاکێکی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان رایدەگەیەنێت، درێژەکێشانی گەمارۆە ئابوورییەکانی سەر ئێران ببێتە ھۆی رووخانی دەسەڵاتی سیاسی ئەم وڵاتە. دەشڵێت “چارەنووسی ھەر رووخانە”.

دۆخی سیاسی و ئابووری ئێران، بەهۆی کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی (بەرجام) تەواو شەڵەژاوە و لە زۆربەی شارەگەورەکان خەڵک رژاوەتە سەرشەقام. شارەزایانی سیاسی دوو بۆچوونیان هەیە و دەڵێن “ئێران ئەمجارەیان توانای بەرەنگاری گەمارۆکانی ئەمریکای نییە، یان دەڕووخێ یان بە تەواوی مل بە داخوازییەکانی ئەمریکا دەدات”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، جەعفەر حامیدی، کەسایەتی سیاسی دیاری رۆژهەڵاتی کوردستان، لە بارەی کاریگەریەکانی گەمارۆکان، ئایا دەبێتە هۆی رووخانی حکومەتی ئێران، رایگەیاند: درێژەکێشانی گەمارۆی ئابووری ببێتە ھۆی رووخانی دەسەڵاتی سیاسی ئێران، بۆخۆی ھەڵگری دڵنیابوونەوە لە دوو فاکتەری گرینگ: ماوەی چەند مانگ دەکێشێ تا ئەمەریکا و ھاوپەیمانانی گەمارۆ ئابوورییەکانیان بگەیەننە زیاتر لە ٨٠٪ تا شوێنی گاریگەرتر دابنێ ؟ پێویستە لێکدانەوەی ورد لە سەر وەزعی دارای بانکە ناوخۆییەکانی ئێران، و خۆبەڕێوەبەری سونەتی نێوخۆیی ئێران بکرێ و وەڵامی ئەو پرسیارە بدرێتەوە، کە داخوا ئێران تا چەندە دەتوانێ پاڵپەستۆی گەمارۆی ئابووری، تا نزیک لە ١٠٠٪ لە سەر شانی خۆی رابگرێ و تێکنەڕمێ؟

جەعفەر حامیدی دەشڵێت، ئەوەمان لە بیر نەچێ، کە ئێران دەیان ساڵە پارەی زۆر و زەوەن دەخاتە بازاڕەوە و ئابووری ئێرانی کردۆتە، ئابووری چەرچی: پوڵ و پارەی قەرزی بانکەکان لە دەستی خاوەن پڕۆژە بچووکەکان دابووە؛ ھەروەھا قەرز بە شێوەی کاش ئاڵوێری پێکراوە. لە گەڵ ئەوەش دا بەرھەمھێنان لە ئێران جێی بایەخە، کشتوکاڵ و میوە، بەرهەم و تێکستایل و کۆمەڵێک بەرھەمی دیکە، ئەوانە رێگەی مانۆڕ بۆ رێژیم ئاواڵە دێڵنەوە.

حامیدی پێیوایە، کە بە ھەموو ئەوانەوە، راوەستان و خۆپێشاندانەکانی گەلانی ئێران، کە بە داخەوە تا ئێستاش بەبێ رێبەری بەڕێوەدەچن، فاکتەری سەرەکین و شوێندانەرن بۆ دیاریکردنی چارەنووسی رێژیم؛ بەندە چەند ساڵ پێشتر لە وتووێژێکم دا ئەو باسەم ھێنایە گۆڕێ، کە « مەلاکان ٣٠ ساڵە بە جینایەت و کوشت و بڕ حکومەت دەکا. رەنگە ٣٠ ساڵیش بە گریان و لە خۆدان و خۆداڕنین دەسەڵاتی بپارێزێ» ئێستا ئەو بۆچوونەم دەگۆڕم و لە سەر ئەو باوەڕەم، کە گەلانی ئێران دەرفەتی ژیانێکی زۆریان بۆ رێژیم نەھێشتۆتەوە و ئاوا بڕوا، چارەنووسی ھەر رووخانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com