نوچەنێت
عەرەبستانی سعودی هەموو پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ کەنەدا پچراند و داوای دەرچوونی باڵیۆزی ئەو وڵاتە دەکات.
ئەو هەڵوێست و کاردانەوەیەی سعودیە دوای ئەوە دێت، کە وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا، ئیدانەی دەستگیرکردنی چالاکوانانی مەدەنی لە سعودیە کرد و داوای کرد دەستبەجێ ئازاد بکرێن.
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، باڵیۆزی کەنەدا لە سعودیە کەسێکی نەویستراوە و مۆڵەتی ٢٤ کاتژمێری بۆ بەجێهێشتنی سعودیە، پێ دراوە.
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە دەڵێت، کە داوای لە باڵیۆزی سعودیە لە کەنەدا کردووە، بگەڕێتەوە وڵاتەکەی و هەموو پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە پچڕێندران.
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا، ئەو بەیاننامەیەی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدای بە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی سعودیە لە قەڵەم دا.