هۆکاری ئاڵۆزبوونی عێراق ئاشکرا دەکرێ

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، تا چەند ئاڵۆزی زیاتر بێ ئەوەندە مەرجی گۆڕانکاری ئاسانتر دەبێ لە ناوچەکە. دەشڵێت “هەوڵدەدرێت ناکۆکی سێ کوچکە (سەدر، مالیکی و عەبادی) زیاتر بێت، بۆ ئەوەی رەوشی عێراق ئاڵۆزتر بێ”.

کێشەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق گەیشتووەتە ئاستێک، کە هەموو گومانێکی لێدەکرێ تەنیا رێککەوتن نەبێ، ئەمە قسەی هەندێل کە شارازایانی سیاسییە. رەوشی عێراق بەجۆرێک ئاڵۆزە، کە لێکدانەوە لەسەری ئاسان نابێ.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، موحسن عوسمان، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، فراکسیۆنی یەکێتی، لەبارەی دۆخی نالەباری عێراق رایگەیاند: رۆژهەڵاتی ناوین لەبەر گۆڕانکاری زۆرگەورەدایە و ئەم گۆڕانکارییەش، وڵاتانی زلهێزیش پێویستیان بە ئارگومێنت هەیە بۆ ئەوەی زەمینە سازی بکەن بۆ گۆڕانکاری لە رۆژهەڵاتی ناوین، ئەو زەمینە سازییەش بەوە دروست دەبێ، رەوشی عێراق، تورکیا، ئێران، سعودیە، لوبنان و سوریا، زۆر ئاڵۆز بکرێ، تاچەند ئاڵۆزی زیاتر بێ ئەوەندە مەرجی گۆڕانکاری ئاسانتر دەبێ.

موحسن عوسمان پێێوایە، کە ئەو دوو بەرەکی ە چەندەرەکییەی لە رۆژهەڵاتی ناویندا هەیە، کە لە هەموان لاواز تر رەوشی عێراقە، ئەو مەرجانەی سەدر بۆ عەبادی و مالیکی بۆ سەدر، هەمووی لە سیناریۆیەک دەگەڕێن، کە بە دۆست و دوژمنی خۆیان بڵێن، کە عێراق بە تەنیا و بەڕێگەی خۆی ناتوانێ ئیدارە بکرێ، لەبەر ئەوە پێویستە ئەمریکا یان دەوڵەتانی رۆژئاوا بێن و عێراق بەڕێوە ببەن، ئەمە خۆی لە خۆیدا وادەکات، پێیەکی رۆژئاوا لە عێراق بەشێوەیەکی فەرمی جێگیر بێت.

ئە پەرلەمانتارەی پێشووی یەکێتی ئاماژەبەوە دەکات، ئەو ناکۆکیەی، کە هەیە لە نێوان ئێران و سعودیە، عەبادی و مالیکی و سەدر، هەوڵدەدرێت ناکۆکی ئەم سێ کوچکە (سەدر، مالیکی و عەبادی) زیاتر بێت، بۆ ئەوەی رەوشی عێراق ئاڵۆزتر بێ. گوتیشی “کێشە ئەوە نییە کێ دێتە سەر حوکم، مالیکی یان عەبادی، کێشەکە ئەوەیە، کە هەر کەس بێتە سەر حوکم ناتوانێ ئیدارەی عێراق بەشێوەی تەندروست بکات، چوونکە هیچ زەمینە سازییەک نییە، تاکو عێراق بەرەو عاقارێکی دیکە ببرێت. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com