راپۆرتێک لەبارەی هێڕشەکانی داعش بڵاو دەبێتەوە

0

نوچەنێت-واشنتۆن پۆست

رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکا، لە نوێترین راپۆرتی لەبارەی کار و چالاکیەکانی داعش لە ئەفغانستان و ئاماری قوربانیانی دەستی ئەم گروپە تیرۆریستیەی بڵاو کردۆتەوە.

بە گوێرەی ئامارەکانی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا، بە لانی کەمەوە ٢٠٠ هاوڵاتی ئەفغانی بە هۆی هێرشە خۆکۆژیەکانی داعشەوە لە رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە بوونەتە قوربانی.

راپۆرتەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، بەرزبوونەوەی رادەی هێرشەکانی داعش لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، هاوکات بووە لە گەڵ دڵخۆشی و هیوای خەڵکی ئەم وڵاتە بە دەستپێکردنەوەی رەوتی گفتوگۆکانی نێوان حکومەت و رێکخراوی تاڵیبان.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی واشنتۆن پۆست، لە کاتێکدا، کە رەوتی گفتوگۆکانی نێوان دەوڵەتی ئەفغانستان و رێکخراوی تاڵیبان دەستپێدەکات، داعش بۆتە گەورەترین بەربەست لە بەردەم پرۆسەی ئاشتی لەم وڵاتە.

واشةتۆن پۆست، بە ئاماژەدان بە ئامادەکاریەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە ئەفغانستان دەڵێت “داعش دەتوانێ گرفت بۆ پرۆسەکە دروست بکات”.

بو گوێرەی زانیاریەکانی ئەم پێگە ئەمریکیە، تاکوو ئێستا ١٥٠٠ بۆ ٢٠٠٠ هاوڵاتی ئەفغانی، لە لایەن چەکدارانی داعشەوە کوژران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com