هۆکاری درەنگ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری هەولێر ئاشکرا بوو

0

نوچەنێت: تایبەت

قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئاگرەکەی بازاڕی سێبیرانی ناو قەیسەری هەوڵیر ١١٠ دوکان سوتاون.

کاتژمێر ٩:٣٠ی شەوی ڕابردوو، ئاگر لە بازاڕی سێبیرانی ناوقەیسەریی شاری هەولێر کەوتووەتەوە، بەهۆیەوە سەرجەم دووکانەکانی ئەو بەشەی بازاڕی قیسەری سووتان، دوای هەوڵەکانی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی هەولێر بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرە، ئاگرەکە بەتەوای کۆنتڕۆڵکرا، کە نزیکەی ١٦ کاتژمێری خایاند.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوجەنێت، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، سەبارەت بەهۆکاری درەنگ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە رایگەیاند “بازاڕی سێبیرانی ناو قەیسەری هەوڵیر، بازاڕێکی کۆنە و بازاڕەکە مەجی پێویستی شارستانی تێدانەبووە، تاڕادەیەکیش خەڵکە، کە پابەندنەبوون”.

قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر گوتیشی “ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام بەهۆی ئەو ئاگرەوە ١١٠ دوکان سوتاون، دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە بەتەواوی تیمەکانی شارەوانی و بەرگری شارستانی دەستیانکردووە بەخاوێنکردنەوەی شوێنەکە”.

نەبەز عەبدولحەمید ئاماژە بەوە دەکات، دیاریکردنی زیانەکان و هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە، دەمێنێتەوە بۆ ڕاپۆرتی کۆتایی لیژنەکانی لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com