لە هەولێر کۆگایەکی دیکەی تەقەمەنی تەقییەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەمشە یەکشەممە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە گوندێکی نزیک شاری هەولێر تەقییەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە پێشتر چەندین کۆگای چەک و تەقەمەنی هێزی پێشمەرگە تەقیوەتەوە لەهەر سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان. بەگوتەی بەرپرسانی هێزی پێشمەرکە، هۆکارەکەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و لەبەرچاونەگرتنی شێوازی ستانداردی شوێن و شێوازی هەڵگرتنی چەک و تەقەمەنی لە ناو کۆگاکانە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئەفسەرێکی هێزی پێشمەرگە، نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە لە بارەی تەقینەوەی گۆگایەک لە نزیک هەولێر رایگەیاند: ئەمشەو یەکشەممە ٥-٨-٢٠١٨ نزیک کاتژمێر یازدە، کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە گوندی کانی قرژاڵەی نزیک شاری هەولێر تەقیوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکەی دیارنییە و پێموایە ئەو کۆگایە، کۆگای تەقەمەنی هێزی پشتیوانی یەکی پێشمەرگەیە بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com