نەتەوەیەکگرتووەکان نهێنییەکی ترەمپ و روحانی ئاشکرا دەکات

0

نوچەنێت-معاریو

بەرپرسێکی باڵای رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە رۆژنامەی مەعاریۆی ئیسرائیلی گوتووە، کە پێدەچێ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆببنەوە.

جێی ئاماژەیە، کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوەیەکگرتووەکان بە بەشداری سەرانی وڵاتانی جیهان، مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

ئەم بەرپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان، کە رۆژنامەی مەعاریۆ ئاماژەی بە ناوەکەی نەکردووە، هەروەها گوتوویەتی: جارێ زووە قسە لە سەر ئەم بابەتە بکرێت، بەڵام پێمان وایە، کە دەبێ بەم ئاراستەیە هەوڵی خۆمان بدەین و دیداری نێوان دوو لایەن ئەنجام بدرێت.

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، سەرۆکی ئەمریکا سێ جار ئاماژەی بە ئامادەیی خۆی بۆ دیدار و گفتۆگۆ لە گەڵ حەسەن روحانی کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com