پارتی وەڵامی لاهور دەداتەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

میدیاکانی یەکێتی ئاشکرایان کرد، کە لاهور شێخ جەنگی، کە لەگەڵ ئەوە دایە، هەڵبژاردن بۆ کاتێکی دیکە دوابخرێت چونکە دەبێتە هۆی پەرتەوازەیی. ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتیش دەڵێت “بە پێچەوانەوە ئەوە بیانوویەکی نەشیاوە.“

لاهور شێخ جەنگی، سەر بە باڵی دەست رۆیشتووی ناو یەکێتی ناسراوە پێیوایە، کە تائێستا ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕانەگەیاندراوە و کورد پێویستی بە یەکڕیزییە و ”دیسان بکەوینە ململانێی هەڵبژاردن لەوانەیە ئەوەندەی دیکە پەرتەوازە بین“. هەروەها دەڵێت ”ڕای خۆم وایە هەڵبژاردن بۆ کاتێکی دیکە دوابخرێت لەم کاتەدا میللەتەکەمان پێویستی بە یەکڕیزییە“.

ئەمەش لە کاتێکدایە، کە میدیاکانی یەکێتی بەڵاویان دەکردەوە، کە هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ئەستۆی پارتییە. بەڵام لاهوور شێخ جەنگی، هەڵوێستی خۆی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن ئاشکرا کرد.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە وەڵامی لاهوری شێخ جەنگی ڕاگەیاند ”دەبێ لە خودی لاهور جەنگی و دارودەستەی ١٦ی ئۆکتۆبەر بپرسین، ئەوەی ناوماڵی کوردی پەرتەوازە کردووە، خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر بوو، ئێستا لە سایەی خیانەت و زوڵمی ئەوان ناو ماڵی کورد خراپە، نەک لە سایەی دەنگدان، بۆیە بە پێچەوانەوە ئەوە بیانوویەکی نەشیاوە، کە هەڵبژاردن ببێتە هۆی پەرتەوازەی کورد“.

عەلی عەونی دەڵێت، کە ئەوان دەنگ دەدەن و خەڵک ئارام دەبێت، دەشزانن، لە ئەنجامی ئەو دەنگدانە حکومەتێک دروست دەبێت، ئەوەش ناو ماڵی کورد چاک دەکات، نەک خراپ.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی ئاماژەی بەوەدا، کە یەکێتی لە دوای کۆچی دوایی مام جەلال، سکرتێری گشتییەوە هەر جارە و لەتێکی لێ جیا دەبێتەوە، بۆیە گیری خواردووە و ناتوانێت کۆنگرەش ببەستێ و دەسەڵاتی خۆی یەکلا بکاتەوە.

عەونی گوتیشی ”ئەوەتا کاندیدی سەرۆککۆماری ئاوەڵزاوای مام جەلالە و نەیانتوانیوە، کە لە بنەماڵە خۆیان دەربکەن، هەر ئەوەش وای کردووە ڕۆژ بە ڕۆژ لاوازتر ببن، وا دەزانن بە گەڕانەوەی کات کێشەکانیان چارەسەر دەبێت، سیاسەتی یەکێتی ئێستا کەوتووەتە دەستی لاهور، ئاراس و شانازەوە، بەوەش چاوەڕوان ناکرێت کێشەکانیان چارەسەر بکرێت“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com