هەڵوێستی خاتەمی لەسەر دۆخی ئێران

0

نوچەنێت-رادیۆ فەردا

محەمەد خاتەمی، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران، بە بۆنەی باری خراپی گوزەران و رەوشی دارایی ئەم وڵاتە، داوای لێبوردن لە خەڵک دەکات و رووخاندنی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە جەنگی دەروونی و پڕوپاگەندەی دوژمنان وەسف دەکات.

بە گوێرەی ماڵپەری فەرمی محەمەد خاتەمی، لەبارەی وەلانانی ریفۆرمخوازان هۆشداری دەدات و دەشڵێت “ریفۆرم زەیندووە و فکریەتی ڕووخاندن و خستنی رژێمی ئێران جێگای نابێتەوە”.

خاتەمی هەروەها دەڵێت، بە کەڵک وەرگرتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەلان و شەڕی دەروونی، دەیانهەوێ پەیامی ڕووخان و دارمان بە جیلی نوێ بدەن.

سەرۆککۆماری پێشووی ئێران هەروەها دەڵێت، بە هۆی بەربڵاوی و گشتگیرتربوونی قەیرانی ئابوری، هەڕەشەکان بۆ خستن و ڕووخاندنی رژێمی ئێران بەرچاوترە.

خاتەمی جەختیش دەکاتەوە، لەم دۆخەدا، متمانەی خەڵک کەم بۆتەوە و دەبێ چارەسەرێک بدۆزنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش رۆڵی ریفۆرمخوازان یەکلاکەرەوەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com