نوچەنێت: تایبەت
سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئێمە پشتگیری تەواوی مامۆستایانی وانەبێژ دەکەین و هەڵوێستمان هەڵوێستی ئەوان دەبێت، بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان. دەشلێت “بە نامەی فەرمی داوامان کردووە ئەولەویەت بدرێت بە دامەزراندنی وانەبێژەکان”.
ههفتهی رابردوو وهزارهتی پهروهردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شێوازی دانانی مامۆستایانی وانهبێژی له خوێندنگاكان بۆ ساڵی خوێندن ٢٠١٨-٢٠١٩ی گۆڕی و لهمهودا دانانی مامۆستایانی وانهبێژی له خوێندنگاكان بهپێی پڕكردنهوهی فۆڕمێک و بهرهزامهندی بهڕێوهبهری پهروهردهكان دهبێت، بهڵام ئهو شێوازه نیگهرانی مامۆستایانی وانهبێژی لێكهوتەوە بەوەی، کە هیچ حسابێک بۆ ساڵانی خزمەتی وانەبێژی نەکراوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئەحمەد گەرمیانی، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، لەبارەی فۆڕمی نوێی وانەبێژی رایگەیاند “ئێمە زانیاری ئەوتۆمان لەسەر ئەو فڕمە نییە و پەروەردەکانیش پرسیان بە ئێمە نەکردووە، هەر کاتێکیش فۆڕمەکەمان بینی تێبینی خۆمان دەبێت لە سەری، وەکو یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، پێویستە ڕەچاوی ساڵانی خزمەتی مامۆستایانی وانەبێژی بکرێت”.
ئەحمەد گەرمیانی دەڵێت “ئێمە وەک یەکێتی مامۆستایان، ئەو جوهدەی مامۆستایانی وانەبێژ لەچەند ساڵی ڕابردوو، لەم قەیرانە داراییەدا لە کەمی میلاکاتی وەزارەتی پەروەردە بەرز دەنرخێنین، ئاگادارین ژمارەیەک مامۆستایانی وانەبێژ ڕۆڵێکی زۆر گرنگیان بینیوە لەناو قوتابخانەکاندا، کەموکورتییەکانیان پڕکردەوە و نەیانهێشت بەشێکی زۆر لەقوتابخانەکان بێ مامۆستابن”.
سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان جەختیشیکردەوە لەوەی، دەبێت مامۆستایانی وانەبێژ لە ئایندا جێگەی بایەخ بن و ئەگەر دامەزراندن یان گرێبەست بکرێت، بەپێی پسپۆڕییەکانیان ئەولەویەتیان پێبدرێت، بۆ ئەو مەبەستە هەموو هەڵێکی خۆمان دەخەینە گەڕ و پشتگیری تەواویان دەکەین.
سەبارەت بە مامۆستایانی وانەبێژ، کە پسپۆڕییەکەیان ئاداب، سکوڵی زانست و سکوڵی زمانە، ئەحمەد گەرمیانی گوتی “ئەوان لەکاتی وانەبێژی ئەزمونێکی باشیان وەرگرتووە، هەر کاتێک بوونە گرێبەست یان میلاک خولی تایبەت بە وانەوتنەوەی مامۆستایان دەبینن و لەو بڕوایەدانیم بێبەشبکرێن، چونکە پسپۆڕییەکانیان پەروەردە پێویستی پێی دەبێت”.