نوچەنێت-الحیات
جێگری سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت، پێشنیاری دیدار و گفتوگۆ لە گەڵ رابەری رەوتی سەدر رەتدەکاتەوە و ئەوەش دەخاتەڕوو، کە بە نیازن فراکسیۆنی گەورەتر پێکبهێنن.
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەشڵێت، بە نیازن لە گەڵ هاوپەیمانی فەتح و ژمارەیەکی دیکە لە ئەندامانی هاوپەیمانی نەسر، فراکسیۆنێکی گەورەتر پێکبێنن.
مالیکی بە ئاماژەدان بەەوەی، کە هاوپەیمانی سائیروون و رەوتی حیکمە، نایانهەوێ بەشداری لە فراکسیۆنێکی گەورەتر بکەن، جەختی کردۆتەوە، کە فراکسیۆنی پەرلەمانی بە بەشداری پێنج قەوارەی گەورە و بە بەشداری ١٩٠ ئەندام پەرلەمان پێکدێنن.
مالیکی جەختیش دەکاتەوە، هەر جۆرە پێشنیاری دیدار و چاوپێکەوتن لە گەڵ سەدر رەتدەکاتەوە.
سەرۆکی رەوتی سەدر پێشتر رایگەیاندووە، کە هاوپەیمانیتی لە گەڵ دەوڵەتی یاسا ڤیتۆ دەکات.