نوچەنێت
ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و كۆنسوڵی نوێی هۆڵه‌ندا جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا دەکەنەوە.
بەگویڕەی راگەیەندراوێ لە ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یەکشەممە ٥-٨-٢٠١٨، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ڤلیم كۆزه‌ین، كۆنسوڵی گشتیی نوێی شانشینی هۆڵه‌ندا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له كۆنسوڵی نوێی هۆڵه‌ندا كردووە، پشتگیریی خۆی و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی بۆ كار و چالاكییه‌كانی نیشانداوە.
كۆنسوڵی گشتی نوێی هۆڵه‌ندا لە هەولێر ئاماده‌یى وڵاتەکەی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و هۆڵه‌ندا له هه‌موو بواره‌كاندا نیشانداوە. سەرۆکوەزیرانی کوردستانیش جه‌ختى له پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تایبه‌تی له كه‌رتی كشتوكاڵ كردووەته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی حكومه‌تی هۆڵه‌ندای كردووە، بۆ هاوكارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانیان به‌تایبه‌تی به‌شداریكردنیان له پرۆگرامی چاكسازی له وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌دا.