نوچەنێت
پاش ئەوەی ڕۆژنامە سعوودییەکە لە پای بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست لەبارەی مەسعود بارزانییەوە، داوای لێبووردنی کرد و ڕایگەیاند، کە لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی هەڵەکەیان دەکەن،
نیوەشەوی ڕابردوو، ماڵپەڕی ڕۆژنامەی (ئەلوەتەن)ی سعودیە، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو ڕاپۆرتەی خۆی بڵاو کردەوە، کە تێیدا باس لە سامانی ژمارەیەک سەرکردەی باڵای عێراق دەکات و تیایدا ناوی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هێندرابوو، بەڵام ڕۆژنامەکە تەنیا داوای لێبووردنی لە بارزانی کردووە.
ڕۆژنامەکە دانی بەوەدا ناوە، کە ناتوانن زانیارییەکانیان بە بەڵگە بسەلمێنن و ڕەنگە پاڵنەری دیکە لە پشت ئەو زانیارییە بڵاوکراوانەوە هەبێت؛ بۆیە داوای لێبووردنی لە بارزانی کردووە و نووسیویەتی “بە توندی داوای لێبووردن لە بەڕێز مەسعود مستەفا بارزانی دەکەین، بەرامبەر بەو هەڵەیەی، کە بە دڵنیاییەوە بێ مەبەست کردوومانە، لە داهاتووشدا لێکۆڵینەوە لەو سەرچاوەیە دەکەین، کە ئێمەی خستووەتە هەڵەکەوە“.