نوچەنێت-ئاژانسەکان
سەرۆکی ئەمریکا، لە تویتێکدا ئاماژەی بە دۆخی ئێران کردووە و نووسیویەتی، رەوشی ئەم وڵاتە و باری ئابوریەکەی تا دێ خراپتر دەبێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە نوێترین تویتی سەبارەی بە ئێران باس لە گفتوگۆ لە گەڵ سەرانی ئێران دەدات و دەشڵێت “ئەوەی، کە لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئێران دیدار ئەنجام بدات یان نا گرنگ نییە، ئەوە بەستراوەتەوە بە خۆیانەوە، کە بڕیار بدەن.
سەرۆکی ئەمریکا پێشتر رایگەیاندووە، کە ئامادەیی تەواوی بۆ دیدار و گفتوگۆ لە گەڵ سەرۆککۆماری ئێران هەیە و جەختیشی کردۆتەوە، ئەگەر حەسەن روحانی، ئامادەی گفتوگۆ و دیدار بێت، بە بێ هیچ مەرجێک لە گەڵ کۆدەبێتەوە.