داعش بارمتەیەکی بەشێوەیەکی دەڕندانە کوشت

0

نوچەنێت-حریە پرس

چەکدارانی داعش، یەکێک لەو دەیان بارمتەیان، کە لە میانەی هێرشێکی بەربڵاو بۆ سەر باشوری سوریا بە دیل گرتبوو، سەربڕی.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی داعشدا، کە بڵاوی کردۆتەوە، دیمەنی سەربڕینی یەکێک لەو بارمتانە پیشان دەدرێ، کە لە ماوەی رۆژانی رابردوودا لە ئەنجامی هێرشێکی بەربڵاوی ئەم گروپە دەستگیر کرابوو.

داعش هۆکاری سەربڕینی ئەم بارمتەیەی گەڕاندۆتەوە بۆ بێ ئەنجام بوونی پرۆسەی گفتوگۆ و دانوستانەکان لە گەڵ رژێمی سوریا.

قوربانی لەم گرتەدا داوا لە رژێمی سوریا دەکات، تاکوو رەزامەندی لە سەر داواکاریەکانی داعش دەرببرێ، تاکوو بارمتەکانی دیکەی دووچاری چارەنووسی ئەو نەبن.

لە بەشێک لە گرتە ڤیدیۆییەکە، بارمتەکە جەخت دەکاتەوە، کە گفتوگۆکانی نێوان رژێمی سوریا و چەکدارانی داعش بێ ئەنجام بووە، ئەمەش وەک هۆکارێک بۆ کوشتنی ئەو و کەسانی دیکە دێنێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com