نوچەنێت-بغدادالیوم
رۆژنامەیەکی عێراقی لە سەر زاری سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانێتی سائیروون بڵاوی کردۆتەوە، کە ئەو مەرجانەی موقتەدا سەدر دیاری کردووە، لە حەیدەر عەبادی بەدی ناکرێت.
ایمن الشمری، لە گفتوگۆ لە گەڵ رۆژنامەی بغداد الیوم جەخت دەکاتەوە، ئەو مەرجانەی، کە لە لایەن سەرۆکی رەوتی سەدر دیاری کران، لە حەیدەر عەبادی نابیندرێ و هەر بۆیە شیاوی بە دەستەوەگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق نییە.
الشـمری دەشڵێت: ئەگەر فراکسیۆنەکان لە سەر پێشنیارەکانی سەدر رێکدەکەوتن، ئێستا دەبووینە خاوەنی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی.
بە گوتەی ئەم ئەندامەی هاوپەیمانی سائیروون، ناکۆکی و جیاوازی بۆچوونەکان لە رادەبەدەرە و پێکهاتنی دەوڵەتێکی تەکنۆکرات، گرێدراوی مەرج و خاڵەکانی موقتەدا سەدرە، کە پێشنیاری کردووە.
یەکێک لە مەرجە سەرەکیەکانی سەدر، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق ئەوەیە، کە کاندیدی ئەم پۆستە دەبێ بێ لایەن، سەربەخۆ و لە دەوەی پەرلەمان بێت.