حزبی کۆمۆنیست: کەمایەتیەک لەسایەی بودجەدا فیرعەون ئاسا ژیان بەسەردەبەن

0

sss

بەیاننامە

ئەرکی حکومەتە دەستبەجێ وەڵام بەخواستەکانی فەرمانبەران بداتەوە!

بەهۆی کەمی موچە و دەرماڵەکانیان، ماوەی چەند ڕۆژێکە فەرمانبەران و کارمەندانی بەشێکی بەرچاو لە فەرمانگاکان و دامودەزگا حکومیەکانی نێو شاری سلێمانی و دەوروبەری دەستیان داوەتە مانگرتن، بەجۆرێک شەپۆلێک لەمانگرتن چەندین فەرمانگەی گرتۆتەوە لەوانە، بەرێوبەرایەتی گشتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبون لەسلێمانی، بەرێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی، فەرمانبەرانی بەشی ژمێریاری و کارگێری لەشارەوانی سلێمانی، بەڕێوبەرایەتی ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە، کارمەندانی شارەوانی لەسەیدسادق، فەرمانبەرانی بەڕێوبەرایەتی ڕێگاوبانی چەمچەماڵ.خواستەکانی فەرمانبەران و کارمەندان بۆ زیادکردنی موچە و دەرماڵە مافێکی ڕەوای خۆیانە، بەتایبەت لەم بارودۆخەی ئێستادا کە دەبینین ڕۆژانە بەرزبونەوەی نرخی شتومەک و تێچووی ژیانی ڕۆژانە بارقورسیەکی گەورەی خستۆتە سەر ژیان و گوزەرانیان، لەولاشەوە داهاتێکی زۆر و بودجەیەکی زەبەلاح دەبینین کەبەشێکی بەرجاوی لەلایەن بەرپرسان و دەسەڵاتدارانەوە دەستی بەسەرداگیراوە و کەمایەتیەک لەسایەیدا فیرعەون ئاسا ژیان بەسەردەبەن، ئێمە لە کۆمیتەی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان پشگیری و پشتیوانی خۆمان بۆ ناڕەزایەتی و خواستە ڕەواکانی فەرمانبەران و کارمەندان ڕادەگەێنین و ئەوە بەئەرکی حکومەت دەزانین، کەدەبێ موچە بەپێی پێداویستی ژیانی ڕۆژانە بۆ سەرجەم فەرمانبەران و کارمەندان زیادبکات و چیتر لەژێر ناوی دەرماڵە و هاندان و پاداشتدا، یاری بە موچە و گوزەرانیان نەکات، لەهەمان کاتدا ئێمە پێداگری لەگرنگی خۆڕێکخستن و برەودان و گەشەپێدانی ناڕەزایەتەکانیان و یەکریزی فراوانی کرێکاران و فەرمانبەران دەکەین وەک هەنگاوێکی زۆر کارا و چارەنوساز، لەپێناو بەدەستهێنانی خواست و ئامانجە ڕەواکانیان.

سەرکەوتوبێت ناڕەزایەتیەکانی فەرمانبەران و کارمەندان بۆ باشترکردنی ژیانیان.

کۆمیتەی سلێمانی

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

٢٣/٢/٢٠١٣

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com