نوچەنێت: تایبەت
ئەندام پەرلەمانێکی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەستنی کۆنگرەی حزبەکەی، بەرزترین باڵای گۆڕانکاریی دەبێت لەناو یەکێتی و کاریگەری گەورەش لە پەیڕە و پرۆگرامی حیزبدا دەکرێت.
پرسی بەستنی کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پرسێکی جددییە لەناو سەرکردایەتی ئەو حزبە، لەڕابردوو چەند جارێک سەرکردایەتی یەکێتی هەوڵی بەستنی کۆنگرەی دابوو، بەڵام بەهۆی کێشە ناوخۆییەکانەوە تا ئێستا نەی توانییەوە بگاتە بەستنی گۆنگرە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سەرکەوت سەرحەد، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە گۆڕانکاری حزبەکەی لە گۆنگرەی داهاتوودا، رایگەیاند “بەستنی کۆنگرەی یەکێتی، گەورەترین گۆڕانکاری دەبێت لەناو حزبدا، ئەگەر بکرێت لەچەند مانگی داهاتوو؛ لەبەر ئەوەی کۆنگرە دەسەڵاتی گۆڕینی سکرتێری گشتی و بەرنامە و سیاسەتی دەبێت”.
ناوبراو جەختیشیکردەوە لەوەی، کە دوای بەستنی کۆنگرە، بەرنامە و سیاسەت و ئایدیای حزبەکەی بەپێی واقع و ئاستی ناوچەکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت، گۆڕانگارییەکانیش لە سکرتێری گشتی یەکێتییەوە دەبێت، تاکو خوارترین ئۆرگانی حزبی، ئەوەش لە کۆنگرەدا بڕیاری لەسەر دەدرێت.