سەدر ئەمجۆرە سیستەمە رەتدەکاتەوە

0

نوچەنێت-المعلومە

صلاح العبیدی، گوتەبێژی رەوتی سەدر جەخت دەکاتەوە، سەرۆکی ئەم رەوتە نایهەوێ ببێتە ئۆپۆزسیۆن، بەڵام هاوکاتیش بەشداری لە کابینەیەک ناکات، کە بەرمەبنای بەش بەشێنە پێکبێت.

گوتەبێژی رەوتی سەدر، ئەمڕۆ شەممە ٤-٨-٢٠١٨ گوتیشی: سەدر پابەندی ئەو خاڵانایە، کە ئەم دواییانە خستویەتیە ڕوو،هەوڵی لێک نزیککردنەوەی هەموو لایەنە سیاسیەکان دەدات، تاکوو کابینەیەکی جیاوز لە کابینەکانی ڕابردوو پێکبێت.

«صلاح العبیدی» ئاشکراشی دەکات، کە ژمارەیەک لە لایەنەکان رەزامەندییان لە سەرخاڵەکانی موقتەداسەدر دەربڕیوە.

سەرۆکی رەوتی سەدر هەفتەی رابردوو مەرجەکانی خۆی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی سیاسی و بەشداریکردنی لە کابینەی حکومەت پێکهێناوە کە ٤٠ خاڵی لەخۆ گرتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com