نوچەنێت-رۆیتەرز
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا دەڵێت، بە هیواین رۆژانی داهاتوو کێشە و ناکۆکیە سیاسییەکان لە گەڵ تورکیا یەکلا بکەیەنەوە و بگەین بە رێککەوتن.
بو گوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردۆتەوە، کە قەشەی ئەمریکی بەندکراو لە تورکیا، دەبێ لە ماوەی رۆژانی داهاتوو ئازاد بکرێت.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، ئازادکردنی ئەم قەشە ئەمریکیە لە لایەن تورکیاوە، بە سەرەتای چارەسەری کێشە و ناکۆکیەکان لە گەڵ ئەنقەرە وەسف دەکات.