پارتی: بارەگایەكمان نییە تەقەی لێنەكرابێت

0

نوچەنێت: تایبەت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٤-٨-٢٠١٨، لە ناو شاری سلێمانی تەقە لە بارەگای پارتی کرا. بەرپرسێکی پارتیش دەڵێت “لە سلێمانی بارەگایەكمان نییە، تەقەی لێنەكرابێت. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، دانا جەزا، كارگێڕی لقی چواری پارتی لە سلێمانی لەبارەی تەقەکردن لە بارەگاکەیان راگەیاند “بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سلێمانی تەقە لە بارەگای لیژنەی ناوچەی رۆژهەڵاتی پارتەکەمان كراوە، بەپێی ئەوەی لە كامێراكانی چاودێری دەرچووە، تەقەكان لە ئۆتۆمبێلێكی سپییەوە كراون ‌و دوو جاریش تەقە كراوە.

كارگێڕەكەی لقی چواری پارتی ئاماژە بەوە دەکات، دوای رووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان هاتنە شوێنی رووداوەكە‌ و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.  دەشڵێت “دەبێت لایەنە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەی جددی بكەن بۆ ئاشكراكردنی ئەو جۆرە كەسانەی دەیانەوێ‌ ئاسایشی سلێمانی تێكبدەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com