بارزانی: ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال ئەرکێکی هەمەلایەنە

0

نوچەنێت

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی چوارەم ساڵیادی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند “دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی تەواوی رفێندراوان و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و ئاوەدانکردنەوەی، ئەرکێکی هەمەلایەنە”.

مەسعود بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت “لەكاتی روودانی ئەو جینۆسایدەدا، هەموو خەڵکی کوردستان لەگەڵ خوشک و برایانی ئێزدیدا ئازاریان چەشت، هەر بۆیە کوڕ و کچانمان لەهەموو کوردستانەوە هاتن و گیانی خۆیان بۆ ئازادکردنی شنگال بەخشی. خوشک و برایانی ئێزدی بەشێکی دانەبڕاوی گەلی کوردستانن و هیچ دۆخێکی سەپێندراویش ناتوانێ لە گەلەکەیان دایانببڕێت”.

بارزانی دەشڵێت “حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو هەوڵی خۆی بۆ گەڕاندنەوەی رفێندراوان خستووەتەگەڕ و ژمارەیەکی زۆریان گەڕاندوونەتەوە، بەڵام دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی تەواوی رفێندراوان و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و ئاوەدانکردنەوەی، ئەرکێکی هەمەلایەنە و هاوبەش و هەرە لەپێشی ئێستایە و پێویستە پەلەی تێدا بکرێت”.

دەقی پەیامەکەی بەبۆنەی چوارەم ساڵیادی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی

لە ساڵیادی کارەساتی شنگالدا، سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەوکارەساتە.

لەكاتی روودانی ئەو جینۆسایدەدا، هەموو خەڵکی کوردستان لەگەڵ خوشک و برایانی ئێزدیدا ئازاریان چەشت، هەر بۆیە کوڕ و کچانمان لەهەموو کوردستانەوە هاتن و گیانی خۆیان بۆ ئازادکردنی شنگال بەخشی.

خوشک و برایانی ئێزدی بەشێکی دانەبڕاوی گەلی کوردستانن و هیچ دۆخێکی سەپێندراویش ناتوانێ لە گەلەکەیان دایانببڕێت.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵی خۆی بۆ گەڕاندنەوەی ڕفێندراوان خستۆتەگەڕ و ژمارەیەکی زۆریان گەڕاندوونەتەوە، بەڵام دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی تەواوی ڕفێندراوان و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و ئاوەدانکردنەوەی، ئەرکێکی هەمەلایەنە و هاوبەش و هەرە لەپێشی ئێستایە و پێویستە پەلەی تێدا بکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com