هەردوو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و تورکیا کۆبوونەوە

0

نوچەنێت

وەزیری دەرەوەی تورکیا، لەدوای کۆبوونەوە لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی گوتی “لەگەڵ مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رێککەوتین بە گفتوگۆ کێشەکانمان چارەسەربکەن”.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە حکومەتی ئەمریکا هەردوو وەزیری ناوخۆ و دادی تورکیای سزادا، لە بەرامبەر ئازادنەکردنی ئەندرۆ برونسن، قەشەیەکی ئەمریکی، کە بەتۆمەتی سیخوڕیکردن و کارکردن بۆ رووخاندنی حکومەتی تورکیا، لەو وڵاتە دەستگیرکراوە. بەرپرسانی تورکیا سەرکۆنەی بڕیارەکەیان کرد و گوتیان “بێ وەڵام نابێ”. 

بەگوێرەی میدیا فەرمییەکانی تورکیا، ئەمڕۆ هەینی 3-8-2018، مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا و مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەنگاپوور کۆبوونەوە. 

هەروەها کۆبوونەوەی نێوان چاوشئۆغڵو و پۆمپیۆ تایبەت بوون بە بڕیاری سزادانی دوو وەزیری تورکیا لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، رادەستکردنەوەی قەشە ئاندریۆ برونسۆن و فەتحوڵڵا گولەن و راگرتنی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی جەنگی ئێف 35 بەبڕیاری کۆنگرێسی ئەمریکی و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

مەولوود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مایک پۆمپیۆ رایگەیاندووە  “ئێمە هەمیشە جەختمان لەسەر بواری دیپلۆماسی و دیالۆگ و تێگەیشتنی هاوبەش کردووەتەوە. هەمیشە ئاماژەمان بەوە کردووە، کە زمانی هەڕەشەئامێز و سزادان ئەنجامیان نابێت. بێگومان کێشەکان بە یەک کۆبوونەوە چارەسەر ناکرێن، بەڵام رێککەوتین، کە پێکەوە کار بۆ چارەسەرکردنیان بکەین”. 

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش رایگەیاند، سزادانی تورکیا لەلایەن ئەمریکاوە پیشانیدا، کە واشنتن زۆر جددییە لەوەی دەبێت ئەنقەرە قەشە ئەندرۆ برۆنسن ئازاد بکات. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com