نوچەنێت: تایبەت
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێک ئاراستەی لایەنگرانی گۆڕان دەکات و رایدەگەیەنێت، ئەم چەند ساڵەی بەشداری حکومەتیان کرد بەس بوو بۆ ئەوەی بزانن گۆڕان هیچ توانایەکی زیاتر لە ئێمەی نییە.
بەهۆی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، کێشەی نێوخۆییان لەسەر خاوەندارێتی داراییەکانی ئەو حزبە، کە بەناوی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفاوەیە، پەرەی سەندووە و چەندین ئەندام و بەرپرسانی باڵای ئەو حزبە دەستیان لەکارکێشاوتەوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی، لەبارەی هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی هەڵسوڕاوانی گوڕان رایگەیاند “ئەو خەڵکەی لە گەڵ گۆڕان کەوتوون، دەبێ تێبگەن، کە گۆڕان هیچ بەرنامەیەکی بۆ ئەوان نییە، ئەم چەندساڵەی بەشداری حکومەتیان کرد بەس بوو بۆ ئەوەی بزانن گۆڕان هیچ توانایەکی نییە.
ئەو ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەشڵێت “بزووتنەوەی گۆڕان زیاتر لە ئێمەی لە بەغدا پێناکرێت و لە نێو خۆشماندا خەریکی بنکۆڵ کردنی ئەم دامەزراوە نیشتیمانیەن.