نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کۆچەر بیرکار دەکات

0

نوچەنێت

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ ئەو گەنجە کوردەی گەورەترین خەڵاتی جیهانی بیرکاری بەدەستهێنا، پیرۆزبایی لێ دەکات و رایدەگەیەنێت، ئەو خەڵاتكردن و سەركەوتنە زانستییەی ئێوە بووە مایەی خۆشحاڵی و شانازی بۆ گه‌ل و نيشتمان.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا بۆ پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکار، کە لە رۆژی چوارشەممە 1-8-2018 لە ریۆ دی جانیرۆ، توانی خەڵاتی فیڵدزی بواری بیرکاری، کە بە نۆبڵی ئەو بوارە دادەنرێت بەدەستبهێنێت، رایگەیاند “ئێوە بەو‌ سەركەوتنەتان نموونەی گەنجێكی ژیر و زانستكارێكی سەركەوتووی كوردتان نیشانی جیهان دا كە دەتوانێ لە ئاستی زانا گەورەكانی جیهاندا بێت”.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

بەڕێز كۆچەر بیركار

پیرۆزبایی ئەم سەركەوتنە گەورەیە لە بەڕێزتان و بنەماڵەكەتان دەكەم. ئەو خەڵاتكردن و سەركەوتنە زانستییەی ئێوە بووە مایەی خۆشحاڵی و شانازی بۆ گه‌ل و نيشتمان.

ئێوە بەو‌ سەركەوتنەتان نموونەی گەنجێكی ژیر و زانستكارێكی سەركەوتووی كوردتان نیشانی جیهان دا كە دەتوانێ لە ئاستی زانا گەورەكانی جیهاندا بێت، لە هەمان كاتدا ئەو خەڵاتە زانستییەی ئێوە دەبێتە هۆی باوەڕبەخۆبوون و هاندەر بۆ داهێنانی زیاتری گەنجان لە هەموو بوارەكاندا، بە تایبەتیش لە بوارە زانستییەكاندا.

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەم، هیوای تەمەنی درێژ و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com