نوچەنێت
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پێشوزای كۆنسوڵی نوێی هیندستان کرد و بۆ پەرەپێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان و هیندستان ئامادەیی هەرێمی کوردستانی راگەیاند.
دوای نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2-8-2018، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له چاندرا مۆلی كۆمار كۆنسوڵی نوێی هیندستان له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
بە گوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له دیدارەکەدا چاندرا مۆلی كۆمار، سوپاسی ئه‌و پێشوازییه و هاوكاری و ئاسانكارییه‌كانی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان و هیوای به‌رده‌وامیی ئه‌و هاوكارییانه‌ی خواست.
كۆنسوڵی نوێی هیندستان، ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هیندستان كرد و ئاماده‌ییی خۆی بۆ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا و هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌و بوارانه‌ی كه پێویسته، نیشان دا، به‌تایبه‌تی كردنه‌وه‌ی خولی مه‌شق و راهێنان بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له وڵاتی هیندستان.
بەپێی راگەیێندراوەکە، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ کۆنسوڵی نوێی هیندستان خواست له ئه‌ركی نوێیدا و پاڵپشتی و هاوكاریی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كار و چالاكییه‌كانی نیشان دا، هه‌روه‌ها هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هیندستان له هه‌موو بواره‌كاندا په‌ره‌ی زیاتری پێ بدرێت به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئابووری و بازرگانی و كولتووری و رۆشنبیری و سوودوه‌رگرتن له پسپۆڕیی كارگێڕیی هیندستان.