راکان جبوری، جەند مەلەفێک دژ بە کورد دەجوڵێنێ

0

نوچەنێت:تایبەت

ئەندامێکی لیستی برایەتی لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک، مەلە فەکان بە مەبەست دەجوڵێنێ و لە هەموو کارێکیشدا پرسی بە بەغدا کردووە.

لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، راکان جبوری وەک پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک لەلایەن حکومەتی ناوەندی دیاریکرا، لەماوەی دەستبەکاربوونی چەندین هەنگاوی نادەستوری و نایاسایی دژی کورد، ناوەو هەوڵی بەعەرەبکردنی ناوچەکانی کەرکوک و دەوروبەریداوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، ئەحمەد عەسکەری ئەندامی لیستی برایەتی، لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لە بارەی کارەکانی راکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک، بۆ بەعەرەبکردنی ناوچەکانی کەرکوک، رایگەیاند” لەڕووی بەعەرەبکردنی ئەو ناوچانەوە نەیتوانیوە هیچ بکات، چونکە هیچ پاساوێکی یاسایی بە دەستەوە نییە، بەڵام تەنها مەلەفەکان دەجوڵێنێ و کۆمەڵێک عەرەب هاندەدات بۆ ئەوەی سکاڵا تۆماربکەن، کە کاتی خۆی ئەو زەویییانە هی ئەوان بووە”.

عەسکەری ئاماژە بەوەدەکات، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک، لە هەموو شتێکدا پرسی بە بەغدا کردووە، جوڵانی ئەو مەلەفانەش بە مەبەستە و بۆ خۆ خۆشەویستکردنیەتی لای عەرەب.گوتیشی”مەلەفەکان لەڕێی ئەفسەرانی پلەدار لەناو بەڕێوبەرایەتیەکی پۆلیسەوەیە و جلوبەرگی سەربازییان لەبەردەکات، هەندێ چەکیان بە دەستەوەیە دەیاننێرێت بەناوی حەشدی شەعبی و حەشدی وەتەنییەوە، بۆئەوەی جوتیارە کوردەکان بترسێنێت”.

ئەو ئەندامەی لیستی برایەتی لەئەنجومەنی پارێزگا جەختیکردەوە، کە تائێستا لەڕووی یاساوە نەیتوانیوە هیچ هەنگاوێک بێت، چونکە هیچ یاسایەک لەگەڵ ئەودانییە، ئەوەی ئەو پشتی پێدەبەستێت یاساکانی بەعسە، کە زۆربەیان هەڵوەشاونەتەوە و ماددەی ١٤٠ جێگای گرتوونەتەوە.

هەروەها، دەشڵێت”لیژنەی باڵای ماددەی ١٤٠چارەسەری بۆ ئەوکێشانە داناوە و بەشێک لەو خەڵکانە قەرەبوویان وەرگرتووە و ڕۆشتوون و ناوچەکەیان بەجێ هێشتووە، ئێستا ئەو هانیان دەدات بۆ گەڕانەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com