پەرلەمانی کوردستان چاوەڕێی وەڵامی حکومەتە

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت،  سەرۆکایەتی پەرلەمان پڕۆژەیاسای چاکسازی ئاراستەی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم کردووە و، چاوەڕێیە وەڵامیان بداتەوە.

پڕۆژەیاسای چاكسازی لە خانەنشینی و موچە ‌و دەرماڵەكان، لەماوەی رابردوودا لەپەرلەمانی كوردستان پەسندكرا ،بەڵام کاردانەوە و ناڕەزایەتی توندی لێکەوتەوە، بۆیە فراكسیۆنی پارتی لەگەڵ نۆ فراكسیۆنی دیكەو، هەریەك لە فراكسیۆنەكانی گۆڕان‌، كۆمەڵ‌ و یەكگرتوو بەجیا، داوای گەڕاندنەوەی پڕۆژەیاساکەیان بۆ پەرلەمان کرد و دواتر گەڕێندرایەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، دکتۆرفرسەت سۆفی ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، لە بارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە (خانەنشینی و موچە ‌و دەرماڵەكان)، رایگەیاند”پەرلەمانی کوردستان، پڕۆژەی یاساکەی ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کردووە، بۆئەوەی بۆ چوونی خۆیان لە سەر ئەو گۆڕانکارییانە بدەن، کە پەرلەمانی کوردستان کردوویەتی، لە پڕۆژە یاساکەدا”.

فرسەت سۆفی گوتیشی”ئەوەندەی من ئاگاداربم سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، چاوەڕێی وەڵامی حکومەتە بۆئەوەی وەڵامیان بدەنەوە و دوای گەڕانەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش لەدەرەوەی وڵات کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدرێت”.

پەرلەمانتارەکەی پارتی، هەروەها دەڵێت”هەموو هەڵێکی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساکە، هیوادارین لەم خولەی پەرلەمانی کوردستان، پەسەندبکرێت و بچێتە بواری جێ بەجێ کردنەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com