نوچەنێت-ئیسنا
وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا وتورکیا، سبەی هەینی لە پەراوێزی کۆڕبەندی “ئا.سێ.ئان” کۆدەبنەوە.
تەوەری سەرەکی ئەم دیدارە لە نێوان مەولود چاوش ئۆغڵۆ و مایک پەمپیۆ، وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئەمریکا ،گەمارۆکانی واشنتۆن بۆ سەر ئەنقەرەیە.
سەرچاوەی دبلۆماسیەکان رایانگەیاندووە، هەردوو لایەن سەبارەت بە سزادانی دوو وەزیری تورکیا لە لایەن ئەمریکاوە، گفتوگۆ دەکەن.
شەوی رابردوو، وەزارەتی خەزێنەرداری ئەمریکا وەزیرانی داد و ناوخۆی تورکیای خستە لیستی گەمارۆکانەوە. ئەم دوو وەزیرەی تورکیا، بە تۆمەتی پەیوەندییان بە کەیسی قەشەیەکی ئەمریکا سزا دران.
واشنتۆن دەڵێت، وەزیرانە رۆڵیان لە دەستگیرکردن و دادگایی کردنی قەشە ئەمریکییەکە هەبووە.